University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین بە توێژینەوەیەک بەشداری سیمپۆزیۆمی یونیسکۆی کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەشداری لەسیمپۆزیۆمێكی رێكخراوی یونیسكۆ كرد كە لەژێر ناونیشانی "زانستە کۆمەڵایەتیەکان و کۆڤید-۱۹ پاندەمیک: دۆخی زانین و پێشنیارەکان بۆ کردار" لەرۆژی 21 – 22 / 10 / 2021، رێكخرابوو.

پڕۆفرسۆری یاریدەدەر دکتۆر پەیمان ڕەمەزان مامۆستا لەبەشی یاسای زانکۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی (ڕۆڵی بەخشەرەکان لەپشتگیریکردنی وڵاتانی هەژار لەکاتی پەتای کۆڕۆنادا) بەشداری سپمپۆزیۆمەكەی یونیسكۆی كرد.
ئەم چالاکیە زانستیە لەلایەن سەرۆکایەتی یونێسکۆ و ئەنجومەنی سەرۆکایەتی یونێسکۆی فەرەنسا بۆ پڕۆگرامی مۆست ڕێکخرابو بەبەشداری بەڕێوەبەری گشتی یونێسکۆ خاتوو ئودرەی ئزۆولای، ڤیرۆنیک ڕۆجەر-لاکان، باڵیۆزی فەرەنسا لەیونسکۆ ئیڤ سان جیوۆرس، سەرۆکی کۆمسیۆنی نەتەوەیی فەرەنسا بۆ یونسکۆ فرێدیریک ڤیدال وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە و داهێنانی کۆماری فەرەنسا.
لەم سیمپۆزیۆمەدا ۱۹ توێژینەوە تایبەت بە پەتای کۆڕۆناو کاریگەریەکان لەبوارە جیاوازاکاندا گڤتۆگۆکران بەچڕی. بۆ زیاتر زانیاری تایبەت بەو بابەتە کلیکی ئەو ڤیدۆیە بکە: