University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (8.001) بڵاودەكاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی بەگۆڤارێكی زانستی ئاستبەرزی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (8.001) بڵاوكردەوە.

توێژینەوەكە لەگۆڤاری (Renewable Energy) بەئیمپاکت فاکتەری (8.001) بڵاوكراوەتەوە كە لەچارەكی یەكەمی گۆڤارە ئاستبەرزەكانی جیهانەو لەلایەن دەزگای چاپی ئێلسڤەرەوە بلاودەکرێتەوەو لەكلاریڤەیت و سكۆپەس و چەندین دامەزراوەی زانستی دیكەی جیهانی ئیندێكس كراوە.
ئەو توێژینەوەیە تیشکی خستۆتە سەر کێشەکانی پیس بوونی ژینگە لەسەردەمی جیهانگیریدا لە ووڵاتانی دەولەمەند بەسەرچاوە سروشتیەکان، ئایا گەشەسەندنی دارایی و سامانە سروشتیەکان و مەسەلەی بەکارهێنانی وزەی دوبارە بەکارهاتوو کێشەن؟ لەساڵانی ڕابردوو گەشەسەندنی دارایی بەرچاو و بەکارهێنانی وزەو پرۆسەی پیشەسازی بوونەهۆی زیاتر بەکارهێنان و دەرهێنانی سامانە سروشتییەکان، بۆیە لە ئێستادا زۆرینەی وڵاتان لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەو سەرچاوە سروشتیانەن کە زیان بەژینگەو زەوی دەگەیەنن و لەهەوڵدا بۆ گۆرینی ئەوسەرچاوانە بە سەرچاوە سەوز بۆ کەمکردنەوە زیانە ژینگەیەکان.
كلیك لەم لینكە بكەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە:
https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0960148121015263?fbclid=IwAR2IqdtX4usZa1tuaZIRn-ez64P1sEdBKdMV-8n4M5MmmQLF-NUbPaSJOd4