University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی نوێی ڕاهێنانی پێداگۆجی دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی لە زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی نوێی ڕاهێنانی پێداگۆجی بۆ خوازیارانی وەرگرتنی نازناوی زانستی دەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم خوازیاران له هەڵگرانی بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە کە ئارەزوی بەشداریكردنیان هەیه لە خولی پێداگۆجی، لەڕێگەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە بەشێوەی ئەلکترۆنی ناوی خۆیان تۆمار بکەن، هەروەک خولەکە بە ڕەچاوکردنی تەواوی ڕێکارە تەندروستیەکان و مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەدەچێت کە له خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.

مەرج و ڕێنماییەکانی بەشداریکردن لە خولی ڕاهێنانی پێداگۆجی لە زانکۆی راپەڕین:
1- خولەکە لە ناو کامپەسی زانکۆی ڕاپەڕین و بە ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستیەکان بەڕێوەدەچێت.
2- ماوەی خولەکە (6) شەش مانگە، بەجۆرێک هەفتەی (2) ڕۆژ بە شێوەی تیۆری و ڕووبەڕوو و (2) ڕۆژ بەشێوەی پڕاکتیکی دەبێت.
3- بەشداربوو مەرجە هەڵگری بڕوانامەی (ماستەر یان دکتۆرا)ی ئەکادیمی بێت لە یەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ناوەوە یان دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە حاڵەتێکدا ئەگەر بڕوانامەی لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات بە دەست هێنابوو، پێویستە بریاری یەکسانکردنی بڕوانامەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەڕێمی کوردستان بۆ دەرچووبێت، یان پشتگیری نوسراو لە وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بهێنێت کە مامەڵەی یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لە پرۆسەدایە، لەم حاڵەتەدا تاوەکو بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لە وەزارەت بۆ بەشداربووی خول دەرنەچێت یان ئەگەر بڕوانامەکەی بە ئەکادیمی هەژمارنەکرا، ئەوا بڕوانامەی خولی پێداگۆجی پێنابەخشرێت، بەڵام ئەگەر خوازیار لە ناوەوەی هەرێم خوێندنەکەی تەواو کردبێت پێویستە فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی لەلایەن زانکۆکەی بۆ دەرچووبێت.
4- مەرجە خوازیار توانستی زمانی ئینگلیزی بەلایەنی کەم (5) ی (IELTS Academic) یان نمرەی (٥٩) ی (TOEFL-IBT) یان نمرەی (٤١٤) ی (TOEFL-PBT) یاخود (٥٢) ی (Pearson Academic -PTE) هەبێت لە کاتی پرۆسەی پیشکەش کردن، یان بڕوانامەی ئاستی (Pre-Intermediate) لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی کوردستان، کە لە سەرەتای ساڵی (٢٠١٩) بە شێوازی نوێ کراوەتەوە بە سەرکەوتوویی بەدەستهێنابێت و بڕوانامەی تەواوکردنی ئاستەکەی پێبەخشرابێت. سەبارەت بە بڕوانامەی خولی زمانی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی (٢٠١٩)-ەوە بە شێوازی نوێ کراوەتەوە بۆ ماوەی (٣) ساڵ کاری پێدەکرێت. هەروەها تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی زمانی ئینگلیزی وەکو (IELTS Academic, TOEFL IBT, TOEFL PBT, Pearson Academic) بۆ ماوەی (٣) ساڵ ، لەسەر بنەمای ڕێکەوتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە کاریان پێدەکرێت بە مەرجێک ئەو بڕوانامانەی کە ماوەی دوو ساڵیان بەسەردا تێپەڕیوە پێشووتر ڕاست و دروستی بۆ بڕوانامەکانیان لە زانکۆکان ئەنجامدرابێت.
5- بۆ ناونووسین، تکایە ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەوە. دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٩/١١/٢٠٢١) دەبێت.
فۆڕمی ناونووسین