مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، ناوی لەریزبەندی لیستی لەسەدا %2ی باشترین توێژەرانی جیهاندایە.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئومێد ئەمیری کە مامۆستایە لە زانکۆی ڕاپەڕین لەپسپۆڕی کیمیادا ناوی لە داتابەیسی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکیدایە کە لیستی لە %2 باشترین توێژەران تا کۆتایی ساڵی 2020 لەخۆی دەگرێت.
شایەنی باسە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئومێد ئەمیری خاوەنی ١٤٠ توێژینەوەی بڵاوکراوەیە لە جۆڕناڵە جیهانیەکان و توێژینەوەکانی خاوەنی 2986 سایتەیشن و34 توێژینەوەی h-indexی هەیەو لەساڵی 2021دا 41 توێژینەوەی زانستی لەگۆڤارە نێودەوڵەتییەكان بڵاوكردونەتەوە. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكەن: https://elsevier.digitalcommonsdata.com/datasets/btchxktzyw/3