مامۆستایەكی بەشی كۆمپیوتەر لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەكی زانستی هاوبەشی لەگۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە.
محمد حسێن میرە مامۆستا لەبەشی كۆمپیوتەر تازەترین توێژینەوەی خۆی لەگۆڤاری (Balkan Journal of Electrical and Computer Engineering - (BAJECE) ) بەناونیشانی (A New Technique for Sentiment Analysis System Based on Deep Learning Using Chi-Square Feature Selection Methods) بڵاوكردەوە.
توێژینەوەكە تیشكی خستۆتە سەر پشتبەستنی خەڵكی بەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هەموو جێگاکانی دنیاوە بۆ پیشاندان و خستنەڕووی هەست و بیروبۆچوونەکانیان دەربارەی بڕاندو بابەت و ڕووداوە جیاوازەکان. یەکێك لەو تۆڕە باوانەش پێگەی تویتەرە، کە ڕێگە بە بەکارهێنەرەکانی دەدات بۆ ئەوەی بتوانن کە هەست و سۆز و بۆچوونەکانیان دەربارەی خزمەتگوزارییەکان، ڕووداوەکان و بەرهەمی کۆمپانیا بازرگانییەکان، خەڵکانی ناسراوی وەکو سیاسی و وەرزشکارەکان هتد، دەرببڕن. ئەمەش وای لە تویتەر کردووە کە ببێت بە سەرچاوەیەکی بە نرخ بۆ کۆکردنەوە و شیکارکردن و پۆلێنکردنی تویتی خەڵکی دەربارەی بابەتە جیاوازەکان.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە گرتە لەم لینكە بكەن:
https://dergipark.org.tr/tr/pub/bajece/issue/65264/887339