ڕۆژی یەک شەممە ٧-١١- ٢٠٢١، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستهرنامەی خوێندکار (سیامند حمەعزیز رسول) لە بواری ڕاگەیاندن بهناونیشانی "نقش سریال های دوبلە شدە ترکیە ای بر هویت فرهنگی کردی" (مطالعە موردی مردم شهر رانیە) بەشیوەی ئۆنلاین لەلایەن زانکۆی آزادی اسلامی-تهران ئەنجامدرا.
لەدوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنێکی چڕ و سەرەنجی زانستی ئەندامانی لیژنەکە، ماستەرنامەکە بەکۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە پەسەند کرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار(سیامند حمەعزیز رسول) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری ڕاگەیاندن، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی و لە کارە زانستییەکانی بۆ دەخوازین.