بەشی جوگرافی لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەسەرپەرشتی سەرۆکی بەش د. بیستون احمد و بەهاوکاری هەریەک لە بەڕێزان د.سەرکار حمد ، م.محمد وتمان، م.هێمن حسێن، لە کارێکی زانستیدا هەستان بەئامادەکردنی ڕێبەرێک بۆ خوێندکارانی بەشی جوگرافی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ .
ڕێبەرەکە ئەم بابەتانەی لەخۆ گرتوە، کورتەیەک دەربارەی بەشی جوگرافی لەگەڵ خستنەڕووی دیدو پەیام و گرنگی بەشەکە، هەروەک لە ڕێبەرەکەدا ئاماژە دراوە بەئامانجەکانی بەش و سەرجەم ستافی کارگێری و ئەکادیمی بەشەکە هەروەها پڕۆگرامی بەش و سەرجەم ڕێنماییەکانی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان و ئامادەنەبوونی خوێندکاران و چۆنیەتی خواستنی سەرچاوە زانستیەکانی تیایدا ڕوونکراوەتەوە.
بێگومان ئامادەکردنی ئەم ڕێبەرە سودی هەیە بۆ خوێندکارانی بەشی جوگرافیاو سەرجەم خوێندکارانی زانکۆمان چونکە لەو ڕێگەیەوە خوێندکاران ئاشنادەبن بەسەرجەم زانیارییەکان و پلان و پڕۆگرامی بەشەکە .