ئەمڕۆ سێ شەممە ٩-١١- ٢٠٢١، ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی بەناونیشانی (چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستەمی خوێندنی بۆڵۆنا پرۆسێس) ڕێکخست.
لە وێرکشۆپەکەدا، د.محمد حمەعلی رشید ڕاگری کۆلێژی زانست و مامۆستایانی بەشەکانی زانستی تاقیگەی پزیشکی و بایۆلۆجی و کیمیا ئامادەبوون.
پاشان بە چەند تەوەرێک، هەریەک لە مامۆستایان پێشەوا حسن محمود و کارزان احمد قوربانی، چەندین سەرنج و زانیارییان لەبارەی سیستەمی خوێندنی بۆڵۆنا پرۆسێس وەک "هەژمارکردنی کاتژمێرەکانی هەوڵدانی خوێندکار و ژمارەی یەکەکانی وانەکان و جێگیرکردنیان لە کۆرسبوک و دەرەنجام و ئاکامەکانی فێربوون لە پڕۆگرامی خوێندندا و شیوازی کارکردن بۆ بەدەستهێنانیان و پێوەر و ڕێنماییەکانی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی تایبەت بە سیستەمی بۆڵۆنا" پێشکەشی مامۆستایانی بەشەکانی زانستی تاقیگەی پزیشکی و بایۆلۆجی و کیمیا کرد.
بە گفتوگۆ و سەرنجی مامۆستایانی ئامادەبوو لەسەر تەوەر و باسەکان، وێرکشۆپەکە کۆتایی هات.