ڕۆژی چوار شەممە ١٠-١١- ٢٠٢١، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستهرنامەی خوێندکار (ڕاز عزیز احمد) لە بەشی زمانی کوردی، بهناونیشانی : (جوت دەنگیی لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژیی بەرھەمھێنان لە زمانی کوردیدا ) لە زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدرا.
لهكۆتایی گفتوگۆیهكهدا توێژینەوەی ماستهرەكە لهلایهن لیژنهی گفتوگۆوه وەک خۆی وەرگیرا. ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێز (پ.د. محمد عبدالفتاح) زانکۆی سلێمانی - سەرۆکی لیژنەو بەڕێزان (پ.ی.د. شێروان حسێن) زانکۆی ڕاپەڕین-ئەندام و سەرپەرشتیار، (پ.ی.د. دلێر سادق ) زانکۆی سۆران - ئەندام،( پ.ی.د. نەریمان عبداللە) زانکۆی سەلاحەدین– ئەندام.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار(ڕاز عزیز احمد) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر ، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی و لە کارە زانستییەکانی بۆ دەخوازین.