University of Raparin Logo

هەڵسەنگاندن و گفتوگۆی ماستەرنامە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١-١١-٢٠٢١، له‌هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ/ زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی نامەی ماسته‌ری خوێندكاری باڵا (کانیاو قادر علی) لە به‌شی زمانی کوردی- ئەدەب به‌ناونیشانی (شێوازی ڕۆمانە شیعری ئەڤین ئاوی ژیانە) بەڕێوەچوو.

لەدوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن، ماستەرنامەکە بەکۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە پەسەند کرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار( کانیاو قادر علی) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری ئەدەبی کوردی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی و لە کارە زانستییەکانی بۆ دەخوازین.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزا:
پ.د. سیروان جبار امین/زانکۆی سۆران / سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. سەرکەوت عمر ابراھیم/ زانکۆی ڕاپەرین/ئەندام
پ.ی.د. ڕێزان صالح مولود/ زانکۆی کۆیە/ ئەندام
پ.ی.د صافیە محمد احمد / زانکۆی ڕاپەرین / ئەندام و سەرپەرشتیار.