ڕۆژی شەممە ١٣-١١-٢٠٢١ ، دەوامی خوێندنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لەسەرجەم بەش و کۆلێژەكانی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ دەستیپێکرد.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینەوە، بەخێرهاتن و پیرۆزبایی لەخوێندکارانی قۆناغی یەکەم لەسەرجەم بەش و كۆلێژەكانی زانكۆمان دەکەین، هەروەک هیوای سەرکەوتن و سەلامەتییان لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندندا بۆ دەخوازین.
لێرەوە بە پێویستی دەزانین ئاگاداری خوێندکارانمان بکەین، بۆ ئەمساڵی خوێندن لەزانکۆی ڕاپەڕین بەجێبەجێکردنی تەواوی رێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەكان دەبێت، پێویستە لەسەر خوێندكاران ئامادەی هۆڵەكانی خوێندن بن و دەست بە خوێندنی وانەكان بكەن.
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین