وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئاگاداری سەرجەم وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) دەکات، پێویستە تاکو سەرەتاى هەفتەى داهاتو پەیوەندى بەو بەش و کۆلێژانە بکەن کە ناویان لەسیستمى وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) گەڕاوەتەوە، چونکە بەپێی داتاکان کە لە تۆمارى زانکۆکانى کوردستان گەیشتووە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا، تاکو ئێستا کەمتر لە (٥٠%)ى وەرگیراوان پەیوەندییان بە شوێنى وەرگیراوی خۆیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان کردوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیشدەکاتەوە، هەر وەرگیراوێک تاکو هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکەیەوە نەکات، بەپێچەوانەوە ناوى لە لیستى وەرگیراوانى ئەمساڵ دەسڕێتەوەو ناتوانێت دەست بە پڕۆسەی خوێندن بکات.