ئەمڕۆ پێنج شەممە 11ی تشرینی دووەم 2021، لههۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژی زانست لە زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی نامەی ماستهری خوێندكاری باڵا (عمر خدر رسول) لەبواری فەلسەفە بهناونیشانی (ڕۆڵی لۆژیک لە بنیادنانی بنەما یاساییەکان ) وەک لێکۆڵینەوەی شیکاری لە فەلسەفەی یاسادا بەڕێوەچوو.
لەدوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن، ماستەرنامەکە بەکۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە پەسەند کرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار(عمر خدر رسول) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری فەلسەفەدا، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی و لە کارە زانستییەکانی بۆ دەخوازین.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن پێکهاتبوون لە:
پ.ی.د. مسلم حسن محمد/زانکۆی ڕاپەڕین / سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. مؤید برکات حسن/ زانکۆی دهۆک/ئەندام
پ.ی.د. نەوزاد جمال حمەفەرەج/ دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-سلیمانی/ ئەندام
پ.د . حسن حسین صدیق/ زانکۆی ڕاپەرین / ئەندام و سەرپەرشتیار.