University of Raparin Logo

گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی تشرینی دووەم 2021، لەزانكۆی راپەڕین، گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی نامەی ماسته‌ری خوێندكاری خوێندنی باڵا (كیفی ابوبكر حمد) لەبواری فەلسەفە به‌ناونیشانی (پرسی گونجان لەنێوان فەلسەفەو ئاین لەهزری فەلسەفەی ئیسلامیدا- ئیبن روشد بەنمونە) بەڕێوەچوو.

لەدوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن، ماستەرنامەکە بەکۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە پەسەند کرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار (كیفی ابوبكر حمد) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری فەلسەفەدا، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی و لە کارە زانستییەکانی بۆ دەخوازین.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن پێکهاتبوون لە:

پ.د. حسن حسین صدیق/ زانكۆی راپەڕین/ سەرۆكی لیژنە
پ.د. صباح محمد نجیب بەرزنجی / خانەنشین /ئەندام
پ.د. ضياء حبیب توفیق/ زانكۆی سلێمانی/ ئەندام
پ. ی. د. مسلم حسن محمد / زانکۆی راپەڕین/ ئەندام و سەرپەرشتیار
پ. ی. د. بتول رضا عباس / زانکۆی راپەڕین/ ئەندام و سەرپەرشتیار