سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین لەبەیاننامەیەكی فەڕمیدا پەرۆشی و پشتیوانی زانكۆی راپەڕین بۆ داواكاری ڕەوای خوێندكارانی زانكۆكان دوپاتدەكاتەوە.
دەقی بەیاننامەكە:
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین و ئەنجومەنی زانكۆوە، بەپەرۆشەوە پشتگیری لەداواكاری رەوای خوێندكارانی زانكۆمان و سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەكەین سەبارەت بەداواكاریان بۆ دەرماڵە و سەرجەم كێشەكانیان.
لێرەوە رایدەگەیەنین، سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین پشتیوانی داوای خوێندكاران دەكات و بەداوایەكی رەوای دەزانێت، كە لەماوەی ساڵانی رابردوودا بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە بڕدرا، بۆیە داواكارین لەلایەنە پەیوەندیدارەكان لەزانكۆكان و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران، داواكاری خوێندكارانی زانكۆكان بەهەند وەربگیرێت و چارەسەری پێویستیان بۆ بدۆزرێتەوە.
هاوكات، داوا لەخوێندكارانی ئازیزی زانكۆمان و زانكۆكانی كوردستان دەكەین، پابەندبن بەپاراستنی كەشی ئارامی و ئاسایش لەشارەكاندا.
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین
23 – 11 - 2021