University of Raparin Logo

ئامادەكاری بۆ نوسینی فەرهەنگی دەرونزانی پەروەردەیی دەكرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، لەسەر راسپاردەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بۆ كاروباری دارایی و كارگێڕی، كۆبونەوەیەك بۆ سەرۆك و مامۆستایانی بەشی باخچەی ساوایان رێكخرا، بەمەبەستی تاوتوێكردنی بیرۆكەی نوسینی فەرهەنگی دەرونزانی پەروەردەیی بەزمانی كوردی.

لەكۆبونەوەكەدا سەرۆكی بەشی باخچەی ساوایان و مامۆستایانی بەشەكە بیرۆكەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بەڕێز (پ.ی.د. احمد محمود)یان بەرزنرخاندو بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەی نوسینی فەرهەنگی دەرونزانی پەروەردەیی، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی باڵا لەكۆبونەوەكەدا پێكهێنرا.
بڕیارە لەماوەی ساڵی خوێندنی (٢٠٢١ – ٢٠٢٢) كارەكانی نوسینی فەرهەنگی دەرونزانی پەروەردەیی كۆتاییان پێبێت و فەرهەنگەكە بەچاپ بگەیەنرێت.