University of Raparin Logo

پرسەو سەرەخۆشی

چاپکردن ئیمەیڵ

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە شەوی چوارشەممە (24ی تشرینی دووەم2021) دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، هەواڵی کۆچی دوایی فەرمانبەری زانكۆمان (كۆچەر عبدالرحمن عیسا) ڕادەگەیەنین. كۆچكردو فەرمانبەر بوو لەبەشی یاسای كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین و لەساڵانی رابردووشدا خزمەتێکی بەرچاوی کردوە لەزانكۆماندا.

بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو هاوڕێ و هاوپشەكانی دەکەین. لەدەستدانی خاتوو (كۆچەر) خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ زانكۆمان، لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامیش بەکەس و کارو بنەماڵەكەی و هاوڕێ و هاوپیشەكانی و ئێمەش ببەخشێت.

انا للە وانا الیە الراجعون
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین