University of Raparin Logo

گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەم 2021، لەزانكۆی راپەڕین، گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی نامەی ماسته‌ری خوێندكاری خوێندنی باڵا (دارستان عبدالرحمن حسین) لەبواری فەلسەفە به‌ناونیشانی (فەلسەفەی ئاكار لەدیدی ئەمانوئیل كانتدا) كە لێكۆڵینەوەیەكی فەلسەفی شیكاری بوو بەڕێوەچوو.

لەدوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن، ماستەرنامەکە بەکۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە پەسەند کرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار (دارستان عبدالرحمن حسین) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری فەلسەفەدا، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی و لە کارە زانستییەکانی بۆ دەخوازین.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن پێکهاتبوون لە:
پ.ی.د. مسلم حسن محمد/زانکۆی ڕاپەڕین / سەرۆکی لیژنە.
پ.د. حمید عزیز سعید/ خانەنشین /ئەندام.
پ.ی.د. كاوە محمد حسین/ زانكۆی سلیمانی/ ئەندام.
پ.ی.د . بتول رضا عباس/ زانکۆی ڕاپەرین / ئەندام و سەرپەرشتیار.