University of Raparin Logo

خولی چوارەمی ڕاهێنانی پێداگۆجی لە زانکۆی ڕاپەڕین دەستی پێکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی (16/11/2021) خولی چوارەمی ڕاهێنانی پێداگۆجی لە زانکۆی ڕاپەڕین دەستی پێکرد، کە خولەکە ماوەی (6) مانگ دەخایەنێت.

لە خولەکەدا، بەشداربووان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، پێداگۆجی تازە، شێوازەکانی هەڵسەنگاندن، توێژینەوە و پەروەردەی پێشەنگ ڕاهێنانیان پێدەکرێت.

ئەم خولە پێشمەرجە بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و هەموو مامۆستایەک، کە بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرای ئەکادیمی بەدەست دەهێنێت پێویستە کۆرسەکە ببینێت بۆ ئەوەی ببێت بە ستافی وانەبێژی زانکۆ.

خولی ڕاهێنانی پێداگۆجی لە چوارچیوەی هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی، بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی فینلەند، دێت کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایانی کەرتی خوێندنی باڵایە.