ئەمڕۆ سێ شەممە ٣٠-١١-٢٠٢١، لههۆڵی پێشهوا قازی محمد لە كۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ/زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی نامەی ماستهری خوێندكار (آزاد وسو شێخە) لە بهشی عەرەبی - زمان بهناونیشانی (النحو القرآنی عند ابن هشام الٲنصاري[ت۷٦۱هــ] فی ضوء علم النص) بەڕێوەچوو.
لەدوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن، ماستەرنامەکە بەکۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە پەسەند کرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزا:
ٲ.د. ٲشواق محمد ٳسماعیل النجار/ زانکۆی صلاح الدين/ سەرۆکی لیژنە
ٲ.د. هیوا عبداللە کریم/ٕ زانکۆی سلێمانی/ ئەندام
ٲ.م.د. عبدالرحمن عزیز مصطفی/ زانکۆی راپەڕین/ ئەندام
ٲ.م.د. شیماء رشید محمد زنگنة/ زانکۆی راپەڕین/ ئەندام و سەرپەرشتار.