ئەمڕۆ پێنج شەممە 2ی کانونی یەکەمی2021، لە زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی ماستهری خوێندكار (كاوە محمود عبدالرحمن) لەبواری جوگرافیا بهناونیشانی (پاشكۆیەتی خۆراك و كاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی لەهەرێمی كوردستانی عێراقدا) وەک توێژینەوەیەکی فەلسەفی شیكاری بەڕێوەچوو.
لەدوای هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ بۆ گشت تەوەرەکانی ماستەرنامەکە بەکۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە پەسەند کرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن پێکهاتبوون لە:
پ.د. سفین جلال فتح اللە/زانکۆی كۆیە/ سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. احمد رفیق كریم/ زانكۆی سلێمانی/ئەندام
پ.ی.د. ساكار محمد حسن/ زانكۆی راپەڕین/ ئەندام
پ.ی.د. طلعت محمد طاهر/ زانکۆی ڕاپەرین / ئەندام و سەرپەرشتیار