University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشداری گفتوگۆیەکی ماستەر دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی پێنج شەممە 2ی کانونی یەکەمی2021،، مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، وەك ئەنجامی لیژنە لە هەڵسەنگاندنی توێژینەوەیەكی ماستەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لەزانكۆی سلێمانی بەشداربوو.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (جمال علی عمر) سەرۆکی بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین، وەكو ئەندامی لیژنەی هەسەنگاندن بەشداربوو لە گفتوگۆیەكی توێژینەوەی ماستەر لەبواری وتنەوەی وانەی ئینگلیزیدا کە لەهۆڵی اسماعیل بێشكچی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو .