رۆژانی (13 -24 / 12 / 2021) بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانکۆی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی زمانی ئینگلیزی و خانەی تەکنیکی چالاکییەکانی زانکۆی پارول، ڤادۆدارا، لەهیندستان وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی بەئۆنلاین دەربارەی توێژینەوەی زانستی رێكدەخەن.
وێركشۆپەكە ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت و تیایدا ئەم بابەتانە دەخرێنەڕوو:
توێژینەوەی فرەدسپلینی و نیودسپلینی
بنچینەکانی توێژینەوە
شێوازەکانی توێژینەوە، ئامرازو و تەکنیکەکان
مێتۆدیۆلۆژی و یاسا
شیکردنەوەی شێوەپێدان
بەکارهێنانی تیۆری ئەدەبی و فەرهەنگی
تەکنیکی کۆکردنەوەو هەڵسەنگاندنی داتا
بەراوردی وەک میتۆد و ئیتنۆگرافی لە توێژینەوەدا
میدیای فیلم و توێژینەوە
توێژینەوە لەلێکۆڵینەوەکانی کۆچ و دیاسپۆرا
ڕێبازە هاوچەرخەکان لە توێژینەوەدا
نووسینی ئەکادیمی و بڵاوکردنەوە
ئیتیک و ڕاستگۆیی و دەستپاکی لەتوێژینەوەدا
سایتەیشن و ئاماژەپێکردن
بەشدابووان:
خوێندکارانی ماستەرو دکتۆرا، قۆناغی چوارەمی زانکۆ، توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ.
بۆ بەشداربووانی زانکۆی راپەڕین (۳۰) بەشداربوو بێبەرامبەرە.
بەشداریکردن تاکۆتایی بۆ پێدانی بڕوانامە و ۆرکشۆپەکە بەزمانی ئینگلیزیە.
بۆ خۆتۆمارکردن کلیک لەم لینکە بکە دواتر لۆگۆی زانکۆی ڕاپەڕین ئادبکەو بینێرە.:
بۆ پەیوەندیكردن:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.