University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (1.356) بڵاودەكاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی لەگۆڤارێكی زانستی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (1.356) بڵاوكردەوە.

دكتۆر (هاوڕاز قادر حەمە) تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی توێژینەوەكە بەناونیشانی (Revisiting Microteaching in Search of Up-to-Date Solutions to Old Problems) لەگۆڤاری (SAGE Open) بەئیمپاکت فاکتەری (1.356) بڵاوكردۆتەوە كە گۆڤارەكە لەچارەكی دووەمی گۆڤارە ئاستبەرزەكانی جیهانەو لەلایەن دەزگای چاپی (SAGE ) بلاودەکرێتەوەو لەكلاریڤەیت و سكۆپەس و چەندین دامەزراوەی زانستی دیكەی جیهانی ئیندێكس كراوە. كلیك لەم لینكە بكەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە:
https://journals.sagepub.com/doi/full/10.1177/21582440211061534