University of Raparin Logo

وێركشۆپێك دەربارەی ڕۆڵی کارگێڕی و تەکنەلۆژیای سەردەم لەپەرەپێدانی سەرچاوەی مرۆیی ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە (٨- ١٢- ٢٠٢١)، لەهۆڵی پێشەوا قازی محمد، لەكۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین لەكەمپەسی قەڵادزێ، بەشی پەروەردەو دەروونزانی بە هاوبەشی بەشی بەڕێوەبردنی کارو یەکەی کارگێڕی کۆلێژی پەروەردە، ۆێرکشۆپێکی بەناونیشانی ڕۆڵی کارگێڕی و تەکنەلۆژیای سەردەم لەپەرەپێدانی سەرچاوەی مرۆیی، بۆ فەرمانبەرانی کەمپەسی قەڵادزێ سازکرد.

لەپانێڵی یەکەمی وپێركشۆپەكەدا سیمینارێك بەناونیشانی کارگێڕی و دارایی لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر هێرش فتح‌اللە احمد مامۆستا لەبەشی بەڕێوەبردنی كار لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان پێشکەشکراو ، هەروەها سیمیناری دوەم بەناونیشانی ڕۆڵی تەکنۆلۆژیا لەبەڕێوەبردنی کارگێڕی لەلایەن مامۆستا کارمەند حسین عبدللە سەرۆکی بەشی پەروەردەو دەروونزانی پێشکەشکرا.
لەپانێڵی دووەمدا سیمینارێك دەربارەی کارامەییە کارگێڕییەکان لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر خلیل انور حسین، سەرۆكی بەشی بەڕێوەبردنی كار لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان پێشکەشکرا.
لە کۆتایی ۆێرکشۆپەکەدا لەلایەن (پ.ی.د. عبدالرحمن عزیز مصطفی) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی پەروەردە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی وانەبێژی وێركشۆپەكە.