University of Raparin Logo

ڕێنمایی و پێداویستی خوێندکارانی وەرگیراو (مامۆستایانی پەروەردە)لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت

چاپکردن ئیمەیڵ

🔸کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بۆ خوێندنی ئێواران ئاگاداری خوێندکارانی وەرگیراو (مامۆستایانی پەروەردە)

بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 لە بەشەکانی (ئینگلیزی-کوردی- عەرەبی) دەکات، ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بەرواری 11-12-2021 و 12-12-2021 سەردانی تۆماری ئێواران لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بکەن بۆ مەبەستی خۆتۆمارکردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

🔸خوێندکاران پێویستە ئەو دۆکۆمێنتانەی خوارەوە ھاوپێچی مامەڵەکانیان بکەن:

١- بڕوانامە (١٢) ئامادەیی (پەسەندکراو لەلایەن پەروەردە)
٢-کۆپی کارتى زانیارى
٣- کۆپی کارتى نیشتمانى یان ناسنامەى بارى شارستانى
٤- کۆپی ڕەگەزنامە
٥- کۆپی پاسپۆرت (ئەگەر هەبێت)
٦- کۆپی فۆڕمى خۆراک
٧- وێنەى ڕەنگاوڕە (٤) دانە
٨- پشکنینى چاو
٩- گروپى خوێن
١٠-پڕکردنەوەی فۆڕمى بەڵێننامەى بۆ زانکۆ+ دەستەبەرى دارایى ( لەبەڕێوەبەرایەتی یاسایى زانکۆی ڕاپەڕین پڕدەکرێتەوە).
تۆماری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت/ ئێواران