University of Raparin Logo

هەڵسەنگاندن و گفتوگۆی ماسته‌رنامە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢-١٢- ٢٠٢١،‌ گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماسته‌رنامەی خوێندکار (دیدەن مجید خضر) لە بواری ڕاگەیاندن به‌ناونیشانی (ڕۆڵی زنجیرەی حەزرەتی یوسف کاریگەری لەسەر ناسنامەی ئایینی گەنجانی شاری ڕانیەی هەرێمی کوردستان-عێراق) لەلایەن زانکۆی آزادی اسلامی-تهران بە شێوازی ئۆنلاین ئەنجامدرا.
لەدوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی زانستی ئەندامانی لیژنەکە بۆ گشت تەوەرەکان، ماستەرنامەکە بەکۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە پەسەند کرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، پیرۆزبایی لە توێژەر دیدەن مجید دەکەین، بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری ڕاگەیاندن، هەروەک هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لەکارە زانستییەکانی بۆ دەخوازین.