ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠٢١/١٢/١٣)، لههۆڵی پێشهوا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردە لەكەمپەسی قەڵادزێ، گفتوگۆی توێژینەوەی ماستهری خوێندكار (یوسف صمد محمد) بهناونیشانی : (تایبەتمەندیی شیعرە فارسییەکانی وەفایی) بەڕێوەچو.
لهكۆتایی گفتوگۆكهدا توێژینەوەكە لهلایهن ئەندامانی لیژنهی گفتوگۆوە پەسەندكرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان:( پ.ی.د. ٳبراهیم عبدالرحمن محمود) زانکۆی گەرمیان ، سەرۆکی لیژنە.(پ.ی.د. هێمن عمر احمد) زانکۆی سۆران، ئەندامی لیژنە.(د. احمد محمود عبداللە) ،زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر، ئەندامی لیژنە.(پ.ی. مستەفا سیدمینە مستەفا) زانکۆی ڕاپەڕین، ئەندام و سەرپەرشتار.