ئەمڕۆ پێنج شەممە (2021-12-16)، لههۆڵی پێشهوا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین لەكەمپەسی قەڵادزێ، گفتوگۆی توێژینەوەی ماستهری (عمر رسوڵ حسن) لەپسپۆڕی ئەدەبی کوردیبهناونیشانی (بنیاتی هونەری لەشیعرەکانی - هێدی- دا) بەڕێوەچو.
لهكۆتایی گفتوگۆكهدا توێژینەوەی ماستهرەكە لهلایهن ئەندامانی لیژنهی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان: پ.د. هیمداد حسین بکر، زانکۆی سەلاحەدین، سەرۆکی لیژنەو پ.ی.د. صافيە محمد احمد، زانکۆی ڕاپەڕین، ئەندامی لیژنەو پ.ی.د. هەژار ٲحمد عبدالغفور، زانکۆی سۆران، ئەندامی لیژنە و پ.ی.د. جلال انوەر سعید، زانکۆی سەلاحەدین، ئەندام و سەرپەرشتار.