ئەمڕۆ شەممە 18-12-2021، بەشی زمانی عەرەبی لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێكی زانستی لەژێرناونیشانی (ندوة الجمالیات اللغة العربیة)ی لەهۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ ڕێکخست .
لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا وتاری راگرایەتی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەلایەن (پ.ی.د. رزگار حاجی صاڵح) راگری كۆلێژەوە پێشكەشكراو تیایدا باسی لەگرنگی زمانی عەرەبی كرد.
لەسیمپۆزیۆمەكەدا، سێ سیمیناری زانستی دەربارەی گرنگی زمان لەچوارچێوەی پانێلێکدا پێشکەشکران، کە مامۆستا ساڵح ئیبراھیم حسن سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی پانێلەکەی کرد، یەکەم سیمیناری سیمپۆزیۆمەكە لەلایەن پ.د. ھۆشیار زەکی حسن بەناونیشانی (مکانة اللغة العربیة بین اللغات الحیة) پێشکەشکرا، پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن پ.ی.د ستار مستەفا بابان لەژێر ناونیشانی (جمالیات إیقاع النثر ) پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری سێیەم و کۆتایی بەناونیشانی (جوامع الکلم في العربیة) لەلایەن م.ی. جیھاد قادر علی پێشکەشکرا.
بەگفتوگۆی نێوان ئامادەبوان و پێشكەشكارانی سیمینارەكان کۆتایی بەسیمپۆزیۆمەكە هات.