ڕۆژانی (1٨ و 1٩- 12- 2021) مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشێوازی ئۆنلاین بەشداری لەكۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی:The 2021 International Conference on Artificial Intelligence and Big Data in Digital Era (ICABDE 2021) كرد، كە لەلایەن زانکۆی (University of Economics Ho Chi Minh City) لەڤێتنام رێكخرابو.
بەڕێز(د. کمال سمایل محمد البرزنجی) مامۆستا لەبەشی زانستی کۆمپیوتەری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی راپەڕین، بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی: (Generating Recommendations Via Trust-Aware Recommendation System by the Topological Impact of Users in Social Trust Networks) بەشداری لەكۆنفڕانسەكەدا كرد.