University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاودەكاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی زانستی هاوبەشی خۆی دەربارەی كاریگەری میدیا لەسەر بەهای ژیان لەلای رزگاربوانی پەتای كۆڕۆنا لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئاراز رەمەزان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی زانستی خۆی بەناونیشانی (Influence of media on the value of life among COVID-19 survivors: A case study of Iraqi Kurdistan Region) لەگۆڤاری ( Rawal Medical Journal,) كە گۆڤارێكی ئاسبەرزی زانستیەو لەچارەكی چواری گۆڤارە زانستیەكاندایەو لەكلاریڤەیت و سكۆپەس و چەندین ناوەندی دیكەی بڵاوكردنەوەی زانستی نێودەوڵەتی ئیندێكس كراوە.
لەتوێژینەوەكەدا كاری لەسەر كاریگەرییەكانی میدیا لەسەر بەهای ژیان لای رزگاربوانی پەتای كۆڕۆنا كراوە لەهەرێمی كوردستان و توێژینەوەكە بەچەندین دەرئەنجامی زانستی گەیشتوە.

گرتە لەم بەستەرە بكەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە:
https://www.rmj.org.pk/?mno=134840