خولێكی سێ هەفتەیی دەربارەی بەرنامەی ماتماتیکا، بەناونیشانی (Wolfram Mathematica for Simulation) لەکۆلێژی زانستی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچو.
خولەكە لەلایەن دكتۆر ابراهیم ناظم قادر، كرابۆوەو بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بو، بەشداربوان بەچەند پسپۆریەکی جیاوازی وەک فیزیا، کیمیا، بایۆلۆژی و ئەندازیاری کارەبا بەشداربون.
لەخولەکەدا دوای ناساندنی بەرنامەکەو چەند سەرەتایەک بە نوسینی کۆد، فێرخوازان ڕاهێندران کە چۆن مۆدێلێکی زانستی فیزیا لەبواری نانۆدا دروست بکەن.
جێی ئاماژەیە ئەم بەرنامەیە بەهۆی خێرایی و پێشکەوتوویی کۆدەکانی لەزۆر بواری زانستە تیۆریەکاندا بەکاردەهێنرێت