University of Raparin Logo

کۆرسێكی نوێی پێداگۆجی بۆ نازناوی زانستی لەزانكۆی راپەڕین دەكرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

1- خولەکە لە ناو کامپەس و بەڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستیەکان بەڕێوەدەچێت.
2- ماوەی خولەکە (6) شەش مانگ و هەفتەی (2) ڕۆژ بەشێوەی تیۆری و ڕوبەڕو و (2) ڕۆژ بەشێوەی پڕاکتیکی دەبێت.
3- بەشداربو مەرجە هەڵگری بڕوانامەی (ماستەر یان دکتۆرا)ی ئەکادیمی بێت لە یەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ناوەوە یان دەرەوەی هەڕێمی کوردستان. لەحاڵەتێکدا ئەگەر بڕوانامەی لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات بەدەستهێنابو، پێویستە بریاری یەکسانکردنی بڕوانامەی لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەڕێمی کوردستان بۆ دەرچوبێت، یان پشتگیری نوسراو لە وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بهێنێت کە مامەڵەی یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لەپرۆسەدایە. لەم حاڵەتەدا، تاوەکو بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لەوەزارەت بۆ بەشداربوی خول دەرنەچێت یان ئەگەر بڕوانامەکەی بەئەکادیمی هەژمارنەکرا، ئەوا بڕوانامەی خولی پێداگۆجی پێنابەخشرێت. ئەگەر خوازیار لەناوەوەی هەرێم خوێندنەکەی تەواو کردبێت، پێویستە فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی لەلایەن زانکۆکەی بۆ دەرچوبێت، یان نامەی پشتگیری لەبەشەکەی بهێنێت کە سەرجەم پێداویستییەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی تەواو بوە.
4- مەرجە خوازیار توانستی زمانی ئینگلیزی بەلایەنی کەم (5) ی (IELTS Academic) یان نمرەی (٥٩) ی (TOEFL-IBT) یان نمرەی (٤١٤) ی (TOEFL-PBT) یاخود (٥٢) ی (Pearson Academic -PTE) هەبێت لە کاتی پرۆسەی پیشکەش کردن، یان بڕوانامەی ئاستی (Pre-Intermediate) لەسەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی کوردستان، کە لە سەرەتای ساڵی (٢٠١٩) بەشێوازی نوێ کراوەتەوە، بەسەرکەوتویی بەدەستهێنابێت و بڕوانامەی تەواوکردنی ئاستەکەی پێبەخشرابێت. سەبارەت بەبڕوانامەی خولی زمانی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی (٢٠١٩)-ەوە بە شێوازی نوێ کراوەتەوە، بۆ ماوەی (٣) ساڵ کاری پێدەکرێت. هەروەها تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی زمانی ئینگلیزی وەکو (IELTS Academic, TOEFL IBT, TOEFL PBT, Pearson Academic) بۆ ماوەی (٣) ساڵ ، لەسەر بنەمای ڕێکەوتی تاقیکردنەوە، کاریان پێدەکرێت بەمەرجێک ئەو بڕوانامانەی کە ماوەی دوو ساڵیان بەسەردا تێپەڕیوە پێشووتر ڕاست و دروستی بۆ بڕوانامەکانیان لەزانکۆکان ئەنجامدرابێت.
٥- بۆ ناونوسین، تکایە ئەم فۆڕمە پڕ بکەوە. دوا کات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، ڕۆژی ٥ شەممە، (30/12/2021) دەبێت.
فۆڕمی ناونووسین:
https://forms.gle/Y8qLYJ221Baio7HQ7