University of Raparin Logo

ژمارەیەک پڕۆفیسۆر لەزانكۆی راپەڕین خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، لە سەرۆکایەتی زانكۆی راپەڕین، بەئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، ژمارەیەک پڕۆفیسۆر لەزانكۆی راپەڕین خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا.

لەڕێورەسمەكەدا هەریەك لە بەڕێزان (پ.د. حسن حسێن صدیق ، پ.د. سناء حسن عبدالصاحب ، پ.د. عماد عبدالقادر محمد) كە لەئێستادا هەڵگری نازناوی زانستی پڕۆفیسۆرن لەپسپۆڕییەكانیان، لەبەرامبەر هەوڵە زانستییەكانیان و بەرزبونەوەی پلەی زانستییان لەماوەكانی رابردوودا بۆ پلەی پڕۆفیسۆری خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا.