ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆ، بەشی زانستی كۆمپیوتەر لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین، وێركشۆپێكی دەربارەی توێژینەوەی فرەدەسپلینی لەزانستی كۆمپیوتەردا رێكخست.
لەسەرەتای وێركشۆپەكەدا وتەی راگرایەتی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەلایەن پ.ی.د. ابراهیم عبدالرحمن محمد یاریدەدەری راگر بۆ كاروباری كارگێڕی و خوێندكاران پێشكەشكرا، پاشان وتەی سەرۆكایەتی بەشی كۆمپیوتەر لەلایەن م.ی. شایان ئیحسان بڕیاردەری بەشی كۆمپیوتەر پێشكەشكران.
دواتر لەپانێلێكدا كە لەلایەن مامۆستا جیهاد قادر بەڕێوەبرا، سێ سیمینار پێشكەشكران. سیمیناری یەكەم لەلایەن (د. كەمال بەرزنجی) دەربارەی (Generating Recommendations Via Trust-Aware Recommendation System by the Topological Impact of Users in Social Trust Networks) پێشكەشكرا، سیمیناری دووەمیش لەلایەن (م.ی. جەعفەر مەجیدپور) بەناونیشانی (Face Identification System Based on Synthesizing Realistic Image Using Edge-Aided GANs) پێشكەشكرا، سێیەم سیمیناری لەلایەن (م.ی. غازی عبداللە) بەناونیشانی (Defending Against Cyber Attack on the Internet of Things (loT)) پێشكەشكرا.
بەوەڵامدانەوەی پرسیاری ئامادەبوانیش كۆتایی بەكارەكانی وێركشۆپەكە هێنرا.