ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠٢١/١٢/٢٢)، له‌هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردە/ قەڵادزێ، گفتوگۆی توێژینەوەی ماسته‌ری خوێندكاری باڵا (ئاکۆ نجم‌الدین عبدالرحمن) خوێندکاری ماستەر لە کۆلێژی پەروەردە ، به‌شی زمانی کوردی- زمان، به‌ناونیشانی : (مۆڕفۆفۆنێم لە شێوەزاری کەرکووکدا) ئەنجامدرا.
له‌كۆتایی گفتوگۆیهكهدا توێژینەوەی ماستهرەكە له‌لایه‌ن ئەندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان:( پ.د. صباح رشید قادر) زانکۆی راپەڕین، سەرۆکی لیژنە. (پ.ی.د. لەیلا جلیل عباس) زانکۆی کەرکووک ،ئەندامی لیژنە. (پ.ی.د. شێروان حسین حمد) زانکۆی راپەڕین، ئەندامی لیژنە. (پ.د. شهاب طیب طاهر) زانکۆی ڕاپەڕین، ئەندام و سەرپەرشتار.