لەگشتاندنێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستاندا ڕایگەیاند هەر مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارێک تا ڕێکەوتی ٣١-١٢-٢٠٢١ ڤاکسین وەرنەگرێت ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی و ئیداری دەبێتەوە .
بەپێی گشتاندنێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (٢٠٩٨٢/٤)، کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، ئاراستەی سەرجەم دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای هەرێم کراوە، تیایدا هاتووە پێویستە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێم تا کۆتایی ئەم مانگە بە وەرگرتنی ڤاکسینەوە پابەندبن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسای پێویست لە بەرامبەریان دەگیرێتەبەر .
جێی ئاماژەیە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و رێنماییەکانی لێژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا، دەبێت تەواوی فەرمانبەرانی حکومەت لە گشت وەزارەتەکان لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی تا ڕێکەوتی ١-١-٢٠٢٢ ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرگرتبێت، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە .