University of Raparin Logo

هاوكارییەكانی بەرێز بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتنە بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای ئەوەی بەرێز بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی ئەوەیدا کە داواکاری و پێداویستیەکانی خوێندکاران دابین بکات و چارەسەری کێشەکانیان بکات، لەو ڕووەوە لەماوەی رابردوودا دوای سەردانیکردنی لیژنەیەک لەسەر راسپاردەی بەڕێزیان بۆ بەشەناوخۆیەکانی زانکۆمان، بەسوپاسەوە لەچەند رۆژی رابردووەوە هاوكارییەكانی بەرێز بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتونەتە بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین لەهەردوو كەمپەسی رانیەو قەڵادزێ .

هاوكارییەكان جگەلە دابینكردنی چەندین پێداویستی تایبەت بەبەشە ناوخۆییەکانی خوێندکاران، ھاوکات چارەسەرکردنی كەموكوڕیی بەشە ناوخۆییەكان و دابینكردنی گاز بۆ کارپێکردنی ئامێرەکانی گەرمی لەئەستۆ گرتوەو لەئێستاشدا كار لەنۆژەنكردنەوەو بۆیاخكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان و چارەسەری كێشەو كەموكوڕییەكانی دیكەدا دەكرێن.
بەشێوەیەکی گشتی دابینکردنی کەلوپەلەکان خۆی دەبینێتەوە لەدابینکردنی سەلاجەو تەباغ و گسكی كارەبایی و غەسالەو دۆشەك و كورسی پلاستیك و مێزی پلاستیك و گۆڕینی گشت گڵۆپەكانی دیوی ناوەوەی بیناكان و چاككردنی سەقفی بیناكان و ئیزۆگام كردنیان و نۆژەنكردنەوەی كەوەنتەرەكانی هۆبەی قەڵادزێ و بۆیەكردنەوەی هەرسێ بینای بەشەناوخۆییەكان دیوی ناوەوەیان و رێڕەوەكانی سەلامەتی و نۆژەنكردنەوەی بەشەكانی دیكەی بەشەناوخۆییەكان.
بۆ ئەو مەبەستە بەناوی زانکۆمان و سەرجەم خوێندکارانەوە سوپاسی دلسۆزی و خەمخۆری بەڕێزیان دەکەین و بەو ھیوایەی بەردەوام بەدەم داواکاری خوێندکارانی ئازیزەوە بێت.