University of Raparin Logo

گۆڤاری زانكۆی راپەڕین، ژمارەیەكی تایبەت بەراپەڕینەكانی ئاداری 1991 بڵاودەكاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئاگاداری بۆ توێژەران
گۆڤاری زانكۆی راپەڕین، ژمارەیەكی تایبەت بەراپەڕینەكانی ئاداری 1991 بڵاودەكاتەوە

گۆڤاری زانكۆی راپەڕین ژمارەیەكی تایبەت بە(راپەڕینەكانی ئاداری ساڵی 1991 لەباشوری كوردستان) بڵاودەكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری توێژەران لەناوخۆو دەرەوەی وڵات دەكاتەوە كە دەتوانن توێژینەوەكانیان دەربارەی تەوەرە جیاوازەكانی پەیوەستە بەناونیشانی سەرەوە بنوسن و بینێرن بۆ گۆڤاری زانكۆی راپەڕین.
مەرج و رێنماییەكان:
1. پێویستە توێژەر ڕەچاوی ڕێنماییەكانی نوسین و بڵاوكردنەوەی توێژینەوە بكات بەپێی ڕێنماییەكانی گۆڤاری زانكۆی راپەڕین، بۆ خوێندنەوەی ڕێنماییەكان گرتە لەم بەستەرە بكەن (http://journal.uor.edu.krd/index.php/JUR/Renmaii)
2. توێژینەوەكان هەمان ڕێكاری هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی ئاساییان بۆ دەكرێت.
3. بڵاوكردنەوەی توێژینەوەكان بێ بەرامبەر دەبێت.
4. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەهۆبەی گۆڤاری زانكۆوە بكەن (07510458593) یان ئیمەیڵ بنێرن بۆ (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.)

كۆتا رۆژ بۆ ناردنی توێژینەوەكان: 15ی شوباتی 2022 دەبێت.
بۆ ناردنی توێژینەوەكانتان گرتە لەم بەستەرە بكەن (http://journal.uor.edu.krd/index.php/JUR/user/register)