مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، لەبەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، كتێبێكی تازەی دەربارەی جوگرافیای شارو كێشەكانی شارنشینی چاپ و بڵاوكردەوە.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر ( د. بیستون احمد حسێن)، سەرۆكی بەشی جوگرافی لەزانكۆی ڕاپەڕین سێیەمین كتێبی بەناونیشانی ( جوگرافیای شارو كێشەكانی شارنشینی) بڵاوكردەوە. ئەم كتێبە لەیەكەمین كتێبەكانە لەبواری جوگرافیای شار كە بەزمانی كوردی بكەوێتە بەردیدی خوێنەران و خوێندكارانی زانكۆكان، ئەم كتێبە دەكرێت وەك پڕۆگرامی خوێندن لەقۆناغی سێیەمی سەرجەم بەشەكانی جوگرافی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پشتی پێببەسترێت. توێژەر لە كتێبەكەیدا چەندین بابەتی گرنگی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا بونەتە كێشە لەشارەكاندا وەك (خێرایی و ناڕێكی گەشەی شارنشینی، كێشەی بەلادێبوونی شارەكان، كێشەی پیسبونی بینین، لاوازی پشتبەستن بەماستەر پلانی شار لەكاتی فراوانبونی شارەكان، بەدیلكردنی شارەستانی وەك كێشەیەك لە شارەكاندا، ناڕێكی و شێوای مۆڕفۆلۆجی شارەكان و چەندین بابەتی دیكە لەبواری جوگرافیای شار.