University of Raparin Logo

فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین سكۆلەرشیپێكی خوێندنی ماستەری بەدەستدەهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین لەكۆلێژی زانست، سكۆلەرشیپی خوێندن ماستەری لەیەكێك لەزانكۆكانی توركیا بەدەستهێنا.

سەنگەر محمد محمود فەرمانبەر لەکۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین توانی سکۆلەرشیپی خوێندنی ماستەر لەزانکۆی (Sivas Cumhuriyet University) لەتوركیا لە چوارچێوەی سكۆلەرشیپی توركیا بەدەستبهێنێت، بەپێی سكۆلەرشیپەكە سەرجەم تێچوەکانی خوێندن ، فێربوونی زمان، شوێنی مانەوە ،خواردن ، بیمەی تەندروستی و هاتووچۆ لەسەر وڵاتی ناوبراو دەبێت .