University of Raparin Logo

گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر لەبواری ئەدەبی کوردیدا بەڕێوەچو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە (٩-١-٢٠٢٢)، له‌هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردەی كەمپەسی قەڵادزێی زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی توێژینەوەی ماسته‌ری توێژەر (محمد ابراهیم حمە) خوێندکاری ماستەر لەوەزارەتی پەروەردە، به‌شی زمانی کوردی- ئەدەب، به‌ناونیشانی : (بنیاتی هونەری و دەق ئاوێزان لەئەزمونی شیعریی دلاوەر قەرەداغی) دا، ئەنجامدرا.

له‌كۆتایی گفتوگۆیه‌كه‌دا توێژینەوەی ماسته‌رەكە له‌لایه‌ن ئەندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لەبەڕێزان (پ.د. سەردار احمد گەردی) زانکۆی سەلاحەددین، سەرۆکی لیژنەو (پ.ی.د. ڕێزان صاڵح مولود) زانکۆی کۆیە، ئەندامی لیژنەو (پ.ی.د. سەرکەوت عمر ابراهیم) زانکۆی راپەڕین، ئەندامی لیژنەو (پ.د. هیمداد حسین بکر) زانکۆی سەلاحەددین، ئەندام و سەرپەرشتار.