پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە پەیمان ڕەمەزان مامۆستا لەبەشی یاسای زانکۆی راپەڕین تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی لە گۆڤاری ((Environmental Science and Pollution Research بڵاوكردەوە .
گۆڤارەكە لەلایەن دەزگای چاپی سپرینگەری ئەڵمانیەوە بڵاودەکریتەوەو ئیندێکس کراوە لەچەندین دامەزراوەی زانستی نێودەوڵەتی وەكو كلاریڤەیت و سكۆپەس و لەرانكی چارەكی دوەمی گۆڤارەکانی شیماگۆیە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەكە گرتە لەم بەستەرە بكەن:
https://link.springer.com/article/10.1007%2Fs11356-021-17903-7