رۆژی یەکشەممە (٩-١-٢٠٢٢)، لههۆڵی چالاکییەکانی سەنتەری زمان و پەرەپێدان لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی توێژینەوەی ماستهری توێژەر (شمال محمد وسمان) خوێندکاری ماستەر لەبهشی مێژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەناونیشانی (ڕەوشی پەروەردەو میتۆدەکانی فێرکردن لەکوردستان لەسەدەکانی (٥-٧ک/١١-١٣ز)دا، ئەنجامدرا.
لهكۆتایی گفتوگۆیهكهدا توێژینەوەی ماستهرەكە لهلایهن ئەندامانی لیژنهی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لەبەڕێزان: (پ.د. قادر محمد حسن) زانکۆی سەڵاحەددین، سەرۆکی لیژنەو (پ.ی.د. احمد رضا احمد) زانکۆی ڕاپەڕین، ئەندامی لیژنەو (پ.ی.د. مهدی عثمان حسێن) زانکۆی كۆیە، ئەندامی لیژنەو (د. رسول ابراهیم رسول) زانکۆی ڕاپەڕین، ئەندام و سەرپەرشتار.