ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لههۆڵی چالاکییەکانی سەنتەری زمان و پەرەپێدان لە زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستهرنامەی توێژەر (دانا عباس محمد) خوێندکاری ماستەر لەبهشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە ناونیشانی (نواندنی نەخشەیی بۆ دانیشتوانی قەزای پشدەر بە بەکارهێنانی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان) ئەنجامدرا.
لهكۆتایی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆكهدا، توێژینەوەکە لهلایهن ئەندامانی لیژنهی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لەبەڕێزان:
پ.ی.د. ساکار محمد حسن/ زانکۆی ڕاپەڕین/ سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. عمرحسن حسێن / زانکۆی سۆران / ئەندام
پ.ی.د. پێشڕەو صمد تۆفیق / زانکۆی كۆیە / ئەندام
پ.ی.د. پشتیوان شفیق احمد / زانکۆی ڕاپەڕین / ئەندام و سەرپەرشتار.