فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین، دوو كتێبی تازەی لەبواری شیعردا بەناونیشانی (بیری شیعر و خەیاڵی زمان) و (زەریا و بەستەڵەکی باشوور بە تامی شیعر) بڵاوکردەوە .
پێشەوا کاکەیی شاعیر و نوسەری بواری ئەدەب و فەرمانبەر لەكۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین، دوو كتێبی تازەی خۆی چاپ و بڵاوكردنەوە، كتێبەکان بەناونیشانی (بیری شیعر و خەیاڵی زمان) ئەم کتێبە لەبارەی شیعر و ڕەهەند و گرفتەکانی شیعر دەدوێت، هەروەک بنکۆڵی شوێن و شوناس لەشیعردا دەکات و چۆنیەتی و چیەتی شیعر لەمڕۆ و دوێنێدا دەخاتە بەرباس، لە پرسگەلێکی شیعری دەدوێت هەر لەزمان و خەیاڵەوە و بۆ بیر.
لەپاش کتێبی (نەمرەڕێ)ـوە ئەمە دەبێتە دەیەمین کتێبی نوسەر.
هەروەها پڕۆژەی پێنجەمی کارنامەی (شیعرەڕێ)ـی پێشەوا کاکەیی کە بریتییە لە هەشت کتێب، ئەم پڕۆژەیەی نوسەر کە لەژانری ڕۆمانەشیعر - دەقی واڵا پێکهاتووە ناوی (زەریا و بەستەڵەکی باشوور بە تامی شیعر) ئێستا چاپكراوە و بۆ خوێنەرانی شیعر لە کتێبخانەکاندا بەردەستە .