ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢، لههۆڵی پێشهوا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستهرنامەی خوێندكار (طارق احمد رسول) لە بهشی زمانی عەرەبی بهناونیشانی (علل التعبیر القرآنی في تفاسیر سورة الٲعراف - دراستة تحلیلیة) ئەنجامدرا.
لهكۆتایی گفتوگۆیهكهدا، توێژینەوەكە لهلایهن ئەندامانی لیژنهی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان:
ٲ.د. خلیل رشید احمد/زانکۆی چەرمۆ/ سەرۆکی لیژنە
ٲ.م.د. دانا احمد مظفر / زانکۆی سلێمانی / ئەندام
ٲ.م.د. شیماء رشید محمد زنگنة / زانکۆی راپەڕین / ئەندام
ٲ.م.د. عبدالرحمن عزیز مصطفی/ زانکۆی راپەڕین/ ئەندام و سەرپەرشتار