University of Raparin Logo

گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

روژى چوارشەممە (12 کانوونی دووەمی ٢٠٢٢)، له‌هۆڵی چالاکییەکانی سەنتەری زمان و پەرەپێدان لەزانكۆی راپەڕین، گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی ماسته‌رنامەی توێژەر (نەورۆز حەمەد علی) خوێندکاری ماستەر لەبه‌شی ميژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەناونیشانی (ناوەڕۆكە كۆمەڵایەتییەكان لەدەقەكانی ئایینی زەردەشتیدا-لێكۆڵینەوەیەكی مێژووییە) ئەنجامدرا.

له‌كۆتایی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ‌كه‌دا، توێژینەوەکە له‌لایه‌ن ئەندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لەبەڕێزان:
پ.د. كەيوان ئازاد انور، زانکۆی سلێمانى، سەرۆکی لیژنەو
پ.ی.د. حلمى رسوڵ رضا، زانکۆى راپەڕین، ئەندام
و پ.ی.د. رێبەر جعفر ئەحمد، زانکۆی دهۆك، ئەندام و
پ.د. عماد عبدالقادر، زانکۆی ڕاپەڕین ئەندام و سەرپەرشتار.