University of Raparin Logo

گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

 
روژى چوارشەممە (16 کانوونی دووەمی ٢٠٢٢)، له‌هۆڵی چالاکییەکانی سەنتەری زمان و پەرەپێدان لەزانكۆی راپەڕین، گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی ماسته‌رنامەی توێژەر (هێمن حسێن محمد) خوێندکاری ماستەر لەجوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی راپەڕین بەناونیشانی (نواندنی كارتۆگرافی بۆ دیاردە جیۆمۆرفۆلۆجییەكانی ئاوزێڵی توەسوران) ئەنجامدرا.
له‌كۆتایی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ‌كه‌دا، توێژینەوەکە له‌لایه‌ن ئەندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لەبەڕێزان:
پ.ی.د. طارق خضر حسن، زانکۆی سەڵاحەددین، سەرۆکی لیژنەو پ.ی.د. سایە سەلام صابر، زانکۆى سلێمانی، ئەندام
و پ.ی.د. هەڵەت رەشید عبداللە، زانکۆی راپەڕین، ئەندام و پ.د. عزالدین جمعە دەرویش پاڵانی، زانکۆی گەرمیان ئەندام و سەرپەرشتار.